ناوی پێلێ بووە وشەیەکی فەرمی لە فەرهەنگی زمانی پۆرتوگالیدا
یاریگا –
ناوی پیلێ چووە نێو فەرهەنگێکی زمانی پۆرتوگالی و بووە وشەیەکی فەرمی لە زمانەکەدا.
ژمارەیەک هاندەرانی بەرازیلی، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ زیادکردنی ناوی پیلێ بۆ زمانی پۆرتوگالی دەستپێکردبوو، لە کۆتاییدا ناوی پیلێ بۆ فەرهەنگی Michaelis زیاد کرا.
پێلێ لە تەمەنی 82 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.
پێلێ لە فەرهەنگە پۆرتوگالییەکە بە واتای ”باشترین” دێت و ئێستا 280 قسەپێکەری زمانی پۆرتوگالی دەتوانن دەستەواژەی وەک ئەوە پیلێی تێنسە، رۆناڵدۆ پیلێی تۆپی پێیە بەکاربهێنن و مانایەکی تەواو دەبەخشێت.
فەرهەنگەکە لەبارەی زیادکردنی ناوی پێلێ دەڵێت
شتێکە یاخود کەسێکە، کەس هاوشێوەی نییە. بە هۆی جۆرێتی و بەهاکەیەوە، وەک پێلێ کە پاشناوی ئیدیسۆن دۆ ناسیمێنتۆیە. ئەو بە باشترین وەرزشوان دادەندرێت، کەسێکی نائاساییە و هەرگیز بەراورد ناکرێت، چونکە ناوازەیە.
لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا، کۆمەڵێک چالاکوان هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ زیادکردنی ناوی پێلێ بۆ فەرهەنگی زمانی پۆرتوگالی دەستپێکرد و زیاتر لە 125 هەزار واژۆی ئەلیکترۆنیان کۆکردەوە.
چالاکوانەکان، پاڵپشتی یانەی سانتۆسیان وەرگرت، کە زۆربەی کاروانی وەرزشی لەگەڵ ئەو یانەیە بەڕێکرد و هەروەها کۆمەڵەی گڵۆبۆی میدیاییش، پاڵپشتی هەڵمەتەکەی کرد.
پێلێ، تاکە یاریزانی مێژووە، سێ جار نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنابێت، ئەویش لە ساڵەکانی 1858, 1962 و 1970.