یاریگا –
سەرۆکی یانەی نەسر، دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە پێشکەشی وەزارەتی وەرزش کردووە.
رۆژنامەی عوکاز بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی فشاری زۆری هاندەرانی نەسر لەسەر یانەکە، موسلی ئال موعەمەر، سەرۆکی یانەکە دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەمەش دوای دۆڕانی یاری پێش کۆتایی جامی سعودیە لە بەرامبەر یانەی وحدە، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی نەدراوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، لە دوو رۆژی رابردوودا، دەست لەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت و دەستەی کارگێڕی هەڵبوەشێندرێتەوە و کەسێک بۆ راپەڕاندنی کارەکانی یانەکە دەستنیشان دەکرێت، تاوەکو وادەی بەستنی کۆنگرەی کۆمەڵەی گشتی یانەکە دیاری دەکرێت و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتی یانەکە دەکرێتەوە.
لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا، نەسر بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاری کۆتایی جامی سوپەری سعودیەی لەدەستدا، لەسەر دەستی یانەی وحدەش لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سعودیە کرایە دەرەوە.
نەسر بە کۆکردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی دووەمی خولی رۆشنی سعودیە دێت، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ئیتیحادی پێشەنگدار.
نەسر بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و رەنگە ئەم وەرزە بەبێ بەدەستهێنانی نازناو کۆتایی پێبهێنێت.