ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید 5 یاریزانی لە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید گواستەوە

Yariga App

یاریگا

زۆربەی بەهرەمەندەکانی تۆپی پێی مەدرید دەیانەوێت پەیوەندی بە ئەکادیمیای ڕیال مەدریدەوە بکەن؛ تەنانەت ئەگەر ئەندامی تیمی ڕکابەری هەمان شار بن.

رادیۆی کادینا ساری ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەکادیمیای ریال مەدرید کە بە لافابریکا ناسراوە، توانی پێنج یاریزان لە ئەکادیمیای ڕکابەرە شارەکەی، ئەتلەتیکۆ مەدرید بگوازێتەوە و گرێبەستێکیان لەگەڵدا واژۆ بکات. 

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە لە ڕیال مەدرید، رۆخێ بلانکۆس پێشنیاری کرد کە چوار یاریزان لە ئەکادیمیای لۆس بلانکۆس بگوازێتەوە، بەڵام هەر 4 یاریزانی ئەکادیمیای مێرنگی داواکەی ئەتلەتیکۆیان ڕەتکردەوە و ڕەتیانکردەوە پەیوەندی بە ئەکادیمیای ئەو یانەیەوە بکەن.

هاوکات لەگەڵ لاماسیا کە ئەکادیمیای بارسێلۆنایە، لافابریکا کە بە واتای کارگەکە دێت بە یەکێک لە باشترین قوتابخانەکانی تۆپی پێ لە ئیسپانیا دادەنرێت و ئەستێرەکانی وەک ئیکەر کاسیاس، رائول، گوتی، ئیمیلیانۆ بوتراگوێنۆ و دانی کارڤاخال لە ساڵانی ڕابردوودا بە تۆپی پێی ئەوروپا ناساندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button