ئیتاڵیا

مۆتا بووەتە ئامانجی ئینتەر میلان و پاریس سانجێرمان

یاریگا –

بەرپرسانی یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵیا ئاگاداری گرنگیدانی ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمانە بو تیاگۆ مۆتا راهێنەری یانەکەیان، بۆیە دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە. 

رۆژنامەی لا گازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، تیاگۆ مۆتا بە ئەنجامە باشەکانی سەرنجی زۆرێک لە تیپەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. تا ئێستا ڕوون نییە دۆخی سیمۆن ئینزاگی لە ئینتەرمیلان چییە و هەموو شتێک بەندە بە ئەنجامی ئەم تیپە.

لە لایەکی ترەوە تیاگۆ مۆتا کە ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ تیپی خوار 19 ساڵانی پاریس سانجێرمان دەستپێکرد و بەرپرسانی ئەم تیپەش بە یەکێک لە بژاردەکان دەزانن لە ئەگەری دوور خوستنەوەی کریستۆڤ گالتی. 

بەرپرسانی بۆلۆنیا دەیانەوێت پێش یارییەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر یوڤێنتوس لەگەڵ ڕاهێنەرەکەیان کۆببنەوە و گرێبەستەکەی کە تا ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت، بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button