
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە 25/4/2023 لە گەڕی 25ـی خولی نایابی عێڕاق، کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە لە یاریگای شەعب لە شاری بەغداد هەر دوو یانەی شوڕتە و هەولێر ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
مێژووی نێوان ئەم دوو یانەیە لە بەرژەوەندی یانەی شوڕتەدایە و تا ئێستا 29 یاری لە یانەی هەولێر بردۆتەوە و لە بەرامبەریشدا یانەی هەولێر 12 سەرکەوتنی بەسەر یانەی شوڕتەدا تۆمار کردووە.
تەواوی ئامارەکانی نێوان هەر دوو یانە بەمشێوەیە:
هەردوو یانەی هەولێر و شوڕتە لە مێژووی خۆیاندا، لە (48) یاری فەرمیدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە،
48 یاری فەرمی
12 بردنهوه بۆ ههولێر و 29 بردنهوه بۆ شوڕته و لە
7 یاریشدا یهكسان بوون
یانهی ههولێر (40) گۆڵی له یانهی شوڕته كردووه
یانهی شوڕته (78) گۆڵی له یانهی ههولێر كردووه
یهكهم یاری نێوان ههردوو یانه: رێكهوتی 1977/9/10 بوو، له میانەی یارییهكانی قۆناغی یەکەمی پاڵهوانیەتی جامی عێڕاق، وهرزی 1977-1978 لە یاریگای خۆجێیەتی هەولێر، كه یارییەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی (شوڕته) بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر.
دواههمین یاری نێوان ههردوو یانه: له رێكهوتی 2022/11/25 بوو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی یەکەمی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق، کە یارییەکە کۆتایی هات بە سەرکەوتنی یانەی هەولێر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر.