ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هیلال بۆ هەر وەرزێك 400 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی مێسی دەكات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئۆفەرێكی گەورە و گرانبەهای لەلایەن یانەی هیلالی سعوودیەوە بۆ هاتووە.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە.

رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە مێسی ئۆفەرێكی خەیاڵی لە یانەی هیلالی سعوودیەوە بۆ هاتووە كە بۆ هەر وەرزێك بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، تا ئێستا مێسی بڕیاری لەسەر شوێنی یاریكردنی داهاتووی نەداوە و وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی نەداوە ، بەڵام ئەو بڕیارەی كە ئەو یاریزانە دەیدات لەسەر بنەمای لایەنی دارایی نابێت، چونكە خواستی ئەوەیە لەسەر بەرزترین ئاست بەردەوام بێت.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتدا هاتووە، مێسی تەنیا سەرنجی لەسەر لایەنی وەرزشی دەبێت و دەیەویت ئاستی لە لوتكەدا بمێنێتەوە تا كۆبا ئەمریكای داهاتوو، بۆ ئەوەی دووبارە نازناو لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بباتەوە.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئەگەر مێسی گرنگی بە لایەنی دارایی بدایە ئەوا راستەوخۆ ئۆفەرەكەی هیلال بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆی قبوڵ دەكرد، لە نێوان ئۆفەرە گرانبەهاكەی هیلال و نوێكردنەوەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان و خواستی بارسێلۆنا بۆ گەڕاندنەوەی ئەفسانەكەیان هێشتا مێسی بڕیاری لەسەر داهاتووی نەداوە.

مێسی لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا لە كۆی 27 یاری بەشداری لە كردنی 30 گۆڵ كردووە ( 15 گۆڵ و 15 ئەسیست ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button