فێرمینیۆ خۆی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە
یاریگا
رۆبێرتۆ فێرمینیۆ هێرشبەری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوول سەرەڕای ئەوەی حەزی لەبەر کردنی درێسی بارسێلۆنایە، بەڵام راهێنەری بلاوگرانا هیچ پێویستیەکی بەو یاریزانە نیە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵێک بڵاوکرایەوە گوایە کارگێری بلاوگرانا گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بە خۆڕایی وەربگرێت، ئەم هێرشبەرە بەڕازیلیەش بڕیارە وەک یەدەگی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە کامپ نو درێژە بە یاریکردن بدات، بەڵام دەستبەجێ جێرارد ڕۆمیرۆ، پەیامنێری نزیک لە بارسا، ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە.
ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی مارکا بڵاویکردەوە، خودی ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ سەرەتا خۆی پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە، بەڵام بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن لە پێشینەی کارگێڕانی ئەم تیپە نییە و پێشنیارەکەی ڕەتکرایەوە.
مارکا بڵاویشی کردەوە جگە لە هێشتنەوەی لیڤاندۆڤسکی بۆ وەرزی داهاتوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بارسێلۆنا دەیەوێت عەبدێ لە ئۆساسۆنا بگوازێتەوە.