ئیسپانیا
ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کاماڤینگا دەکرێت
یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێدوارد کاماڤینگا یاریزانی فەرەنسی یانەکەی دەکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە شاهانەکە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی یاریزانە فەرەنسیەکەی دەکات. لەگرێبەستە نوێیەکەی مووچەکەشی زیاد دەکرێت.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە یانە ئیسپانیەکە ئاگادارە کە چەندین یانەی پرێمەرلیگ هەوڵی گواستنەوەی کاماڤینگا دەدەن.
لە گرێبەستە نوێیەکەی ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 1 ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.