ئیتاڵیا

مەترسی لەدەستدانی 15 خاڵەکەی یوڤێنتوس هەیە

Yariga App

یاریگا

لیژنەی نیشتیمانی ئۆڵمپی ئیتاڵیا بڕیاریداوە بەشێوەیەکی کاتی 15 خاڵەکەی یوڤێنتوس بۆ ئەو یانەیە بگەڕێندرێتەوە، بەڵام هێشتانمەترسیەکان لەسەر ئەو یانەیە هەن.

رۆژنامەی لاگازێتا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گەڕاندنەوەی 15 خاڵەکەی بیانکۆنێری بەهۆی تانەکەی ئەو یانەیە، نزیکەی مانگێکی دیکەدادگا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەم بابەتە دەدات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یوڤی داوایان کردووە کەمکردنی 15 خاڵەکە بۆ وەرزی داهاتوو دوابخرێت. بەڵام فێدراسیۆنیئیتاڵیا سوورە لەسەر ئەوەی ئەم وەرزە کەیسەکە یەکلایی بکرێتەوە.

ئەم داوایەی یانەی یوڤێنتوس بەهۆی ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێت لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button