یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی سێ خەڵاتی دیكەی بەدەستهێنا.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار IFFHS براوەی خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2022ی ئاشكرا كرد و مێسی سێ خەڵاتی بەدەستهێنا.
باشترین یاریزان:
لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی ساڵی 2022 دەستنیشانكرا بە جیاوازیەكی زۆر لە پێش كیلیان ئیمباپێی دووەمەوە دێت.
ژمارەی خاڵەكان: لیۆنێل مێسی ( 275 خاڵ ) كیلیان ئێمباپێ ( 35 خاڵ ) كەریم بێنزیما ( 30 خاڵ ).
باشترین یاری دروستكەر:
لیۆنێل مێسی، بە باشترین یاریزانی یاری دروستكەر دەستنیشانكرا و لە پلەی دووەمیش لۆكا مۆدریچ دێت.
ژمارەی خاڵەكان: لیۆنێل مێسی ( 170 خاڵ ) لۆكا مۆدریچ ( 115 خاڵ ) كیڤن دی برۆین ( 40 خاڵ).
باشترین گۆڵكاری هەڵبژاردەكان:
لیۆنێل مێسی، بە باشترین گۆڵكار لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان دەستنیشانكرا:
ژمارەی گۆڵەكان: مێسی ( 22 گۆڵ ) ئێمباپێ ( 21 گۆڵ ) جولیان ئەلڤارێز ( 15 گۆڵ ).
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.