فهرهنسا
گالتیێ: دەمەوێت وەرزی داهاتووش راهێنەرایەتی سانجێرمان بکەم
یاریگا
دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر بایرن میونشن لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ دەکرا، قسە و باسێکی زۆر لەسەر داهاتوویکریستۆف گالتیێ راهێنەری یانەکە بڵاوبووەتەوە.
راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئانجی لە خولی فەرەنسا گووتی
من و لویس کار لەسەر ئەوە دەکەین پێکهاتەیەکی باشتر بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکەین. ئێمە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کارمان لەسەر ئەمبابەتە کردووە. پلانم هەیە وەرزی داهاتووش ڕاهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان بکەم
گالتیێ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە، بەڵام بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە دەنگۆیەک هەیە وەرزی داهاتوو کەسێکیدیکە لە شوێنی دیاری بکرێت.