ئیسپانیا
فێردیناند: ئارتێتا دەیەوێت ببێتە راهێنەری ریال مەدرید
یاریگا
ریۆ فێردیناند، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و یانەی مانچێستەر یونایتد ئاشکرای دەکات ئارتێتا دەبێتە راهێنەری یانەی ریالمەدرید.
یاریزانەکەی پێشووەی شەیتانە سوورەکان لە یەکێک لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ هاوڕێکانی لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب دەڵێت “ دەنگۆیئەوەم بیستووە رەنگە کارلۆ ئانچیلۆتی وەرزی داهاتوو ریال مەدرید جێبێڵێت، بۆیە میکێل ئارتێتا بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی داهاتوو بچێتەشوێنی راهێنەری مێرنگی. ئەمە دەنگۆیەکە لەسەر شەقامەکان دەبیسترێت و خەڵک زۆر باسی دەکەن “.
ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدان ئانچێلۆتی چەندینجار دوپاتیکردووەتەوە وەرزی داهاتووش لەسەر پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.
کارلیتۆ تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هەیە و بە گووتەی خۆی نایەوێت واز لە پۆستەکەی بێنێت.