ئینگلتەرا

پۆچێتینیۆ ئامانجێکی دیکەی یانەی چێڵسیە

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ یەکێک لە پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلتەڕایە و لەوانەیە وەرزی داهاتوو وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشان بکرێت.

بە گوێرەی زانیاریەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی دەستەی کارگێری یانەی لەندەنی بۆ یەکەمجار پەیوەندی بە راهێنەری پێشووی یانەی تۆتێنهامەوە کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان. بگرێتەوە ئەستۆ.

فابریزیۆ باسی لەوەشکردووە تاوەکو ئێستا جولیان ناگلیسمان راهێنەری لاوی ئەڵمانی یەکێک لە بەهێزترین بژاردەکانی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسیە، بەڵام ئەو یانەیە دەیەوێت باشترین بژاردە دیاری بکات.

یەکێکی دیکە لە پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلتەڕا، لویس ئێنریکی راهێنەری ئیسپانیا و لە نێوان ئەم سێ راهێنەرە چاوەڕێ دەکرێت یەکێکیان وەرزی داهاتوو لە شوێنی لامپارد راهێنەری کاتی بلوز دەست نیشان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button