ئاسیاجیهانگرنگترین

ئاشکرابوو کریستیانۆ بۆچی جوڵە شۆکهێنەرەکەی کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئاشکرابوو کە بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ جوڵە شۆکهێنەرەکەی کردووە.

رۆژی سێشەممەی رابردوو لە میانی یارییەکانی گەڕی 25ـی خولی سعودی یانەی نەسر لە یاری لوتکەی خولەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی هیلالی رکابەری دۆڕا.

پاش تەواو بوونی یارییەکە هاندەرانی هیلال بە گوتنەوەی دروشمی “مێسی، مێسی” روویان لە ئەستێرەی یانەی نەسر کریستیانۆ رۆنالدۆی پۆرتوگالی کرد.

لەو سات و کاتەشدا ئەستێرە پۆرتوگالییەکە جوڵەیەکی شۆکهێنەر و نا وەرزشی ئەنجامدا و تەواوی شەقامی وەرزشی بە خۆیەوە سەرقاڵکرد.

لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵاتەکەش چەندین لایەن داوای سزادان و دەرکردنی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە دەکەن لە خولەکە، چوونکە ئەو هەڵسوکەوتەی ئەو پێچەوانەی یاساکەنی وڵاتی سعودیە و خولەکەیە.

پێگەی رلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە بەرپرسانی یانەی نەسر پاساویان بۆ ئەو کارەی رۆنالدۆ هێناوەتەوە و گوتویانە ناوبراو لە پشتی تووشی بەرکەوتنێکی قورس بووە، ئەمەش ئازاری پێگەیاندووە.

بەپێی قسەکانی بەرپرسانی یانەی نەسر هۆکاری جوڵەکەی کریستیانۆ بەهۆی درووست بوونی ئازار بووە لەو بەشەی لەشیدا، بەهیچ شێوەیەک مەبەستی بێڕێزی کردن نەبووە بە هاندەرانی یانەی هیلال.

پێگە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەستەمە رۆناڵدۆ سزا بدرێت، چوونکە ناوبراو لەگەڵ جۆرجینای کچە هاوڕێی دەژی بەبێ ئەوەی هاوسەرگیریان کردبێت.

ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی ئەو وڵاتەیە، بەهۆی پێشێلکردنی ئەو یاسایەش دووچارەی هیچ سزایەک نەبووە، بۆیە چاوەڕوان ناکرێت بەهۆی ئەم هەڵسوکەوتەیشی بەهیچ شێوەیەک سزا بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button