ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا هەنگاوێك چووەتە پێشەوە بۆ گەڕاندنەوەی مێسی

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەنگاوێكی بەرەو گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی مێژووی یانەكەیان ناوە.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەشتوونەتە رێككەوتن بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

دەستەی بەڕێوەبەرانی یانەی بارسێلۆنا بە سەرۆكایەتی خوان لاپۆرتا ماوەیەكە كار لەسەر گەڕاندنەوەی پاڵەوانی جیهان مێسی دەكەن و هەوڵی چارەسەركردنی بەربەستەكانی بەردەم گەڕانەوەی دەكەن.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی ئیسپانی بارسێلۆنا لە ئێستادا سەرقاڵی كۆتایهێنانە بەو ئۆفەرەی كە ئامادەی دەهات بۆ گەڕانەوەی مێسی تا پێشكەشی خولی ئیسپانی و خۆرخی مێسی باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی ئەفسانەكەیان بكات.

هەروەها لە راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە، ئۆفەرەكە پێشكەش بە خولەكە دەكرێت بۆ پێداچوونەوەی و پەسەندكردنی بە جێبەجێكردنی یاسای یاری خاوێن و ئەم كارەش ماوەیەكی زۆری پێناچێت.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، پلانی بارسێلۆنا گەڕاندنەوەی مێسی ـە بۆ ماوەی ساڵێك یان دوو ساڵ بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی لێ وەربگرێت لەسەر ئاستی ئابووری.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لە گرێبەستە نوێیەكەیدا مێسی ساڵانە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ئەوەش هەمان موچەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكیە.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا لیۆ بەشداری لە 26 یاری كردووە توانیویەتی بەشداری لە كردنی 29 گۆڵ بكات ( 15 گۆڵ و 14 ئەسیست ).

 

بابەتی زیاتر

Back to top button