یۆرۆپالیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێڤییا

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیریك تین هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سێڤییا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 سێڤییا لە یاریگای رامۆن سانچێز بێزخوانی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپا لیگ.

یاری چوون لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد بە یەكسان بوون بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: دی خیا

هێڵی بەرگری: لوك شۆو، لیندیلۆڤ ، ماگوایەر ، وان بیساكا

هێڵی ناوەند: فرێد ، ئیریكسن ، كاسیمیرۆ

هێڵی هێرشبردن: سانچۆ ، مارسیال ، ئانتۆنی

براوەی نێوان مانچێستەر یونایتد و سێڤییا بەرامبەر براوەی نێوان یوڤێنتوس و سپۆرتینگ لشبۆنە لە قۆناخی پێش كۆتایی یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button