ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ماونت دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات
یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلتەڕا تا کۆتایی مانگی حوزەیران مۆڵەتی فرۆشتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە یاریزانەکانی هەیە بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانییاسای دارایی خاوێن دوور بکەوێتەوە.
یەکێک لە بژاردەکانی فرۆشتنی بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە مەیسۆن ماونتە، ئەو یاریزانە ئارەزووی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە، هاوینیداهاتووش دوا دەرفەتە بۆ بەدەستهێنانی پارە لەڕێگەی فرۆشتنی ئەم یاریزانەوە.
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە پێدەچێت هاوینی ئەمساڵ مەیسۆن ماونت یاریزانی یانەی چێڵسی ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت وبچێتە لیڤەرپوول بۆ ئەوەی لەژێر سەرپەرشتی یۆرگن کلۆپ بەردەوام بێت لە یاریکردن.
گاردیان بڵاویشی کردووەتەوە بەرپرسانی بلوز لە پێناو دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەیان، داوای نزیکەی 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.