ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانی ئابوری بارسێلۆنا بۆ سوود وەرگرتن لە گەڕانەوەی مێسی

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان پلانی ئابووری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان ئاشكرا كرد كە لەلایەن بەڕێوەبەری ئابووری یانەكەوە لێكۆڵینەوەی لێدەكرێت سەبارەت بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی مێژووی یانەكەیان.

لەگەڵ تێپەڕینی هەر خولەکێک مێسی زیاتر نزیکدەبێتەوە لە جێهێشتنی پاریس کە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە کۆتایی دێت، دەتوانێت بەشێوەیەکی ئازاد یانەیەکی نوێ هەڵبژێرێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە راپۆرتێكیدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، ئیدارەی بارسێلۆنا لەو باوەڕەدان گەڕانەوەی مێسی لە نێوان %25 بۆ %33 ـی داهاتی یانەكە لە داهاتوودا پێكدەهێنێت.

مۆندۆ لە راپۆرتەكەیدا ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دوای راوێژكردن لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانە كەتەلۆنییەكە، ئاشكرایانكرد مێسی ساڵانە بڕی 250-300 ملیۆن یۆرۆ داهات بۆ یانەكە بەدەستدەهێنێت، لە رێگەی فرۆشتنی بلیت، درێس ، سپۆنسەرەكان و كاریگەریەكەی لە سۆشیال میدیا.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئێستادا زیاتر سوود لەوە وەردەگیرێت كە لیۆ پاڵەوانی جیهانە و دەكرێت بۆ زیادكردنی داهاتی یانەكە سوودی لێ وەربگرێت، كە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئەو كارەی نەكردووە چونكە مێسی بەرامبەر فەڕەنسا بووە بە پاڵەوانی جیهان.

پلانی بارسێلۆنا ئەوەیە كە مێسی بۆ ماوەی وەرزێك یان دوو وەرز بگەڕێنێتەوە یانەكەی.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئیدارەی یانەكە پێیان وایە ئەگەر بتوانن براندی مێسی و بارسێلۆنا پێكەوە كۆ بكەنەوە ئەوا دەتوانن براندی ” Air Jordan ”ـی بەناوبانگ كە تایبەتە بە مایكڵ جۆردان ئەفسانەی  تۆپی باسكە تێبپەڕێنێت، بەتایبەت كە تۆپی پێ یەكەم وەرزشی بەناوبانگە لە جیهاندا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button