ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

سپالێتی : بەهۆی ئەم چوار خاڵە ماڵئاواییمان کرد

Yariga App

لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ناپۆلی دەڵێت شایستەی ماڵئاوایی کردن نەبوون لە خولی پاڵەوانەکان سەرەڕای هەڵەکانیان و باسی هۆکارەکەی دەکات.

شەوی رابردوو، میلان توانی خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان پاش بردنەوە لە ناپۆلی ٢-١ بە ئەنجامی چوون و هاتن.

سپالێتی دوای یارییەکە پێی وابوو  ئەزموونی میلان، بێ ئەزموونی ئەوان، هەڵەی بچووک و نادادپەروەری هۆکاری ماڵئاواییان بوو.

  “سەرەتا پیرۆزبایی لە میلان دەکەم بۆ سەرکەوتنیان، ئەوان توانییان لەو دوو یارییەدا زۆرترین سوود لەو هەلانە ببینن کە بۆیان رەخسا، ئەمە نیشانەی تیمی پێگەیشتووە کە دەزانن کەی هێرش بکەن و کەی بەتەواوی بەرگری بکەن. یاریزانەکانی ئێمەش لە ئاستێکی زۆر بەرز لە خولی پاڵەوانەکان یارییان کرد بەڵام باجی چەند هەڵەیەکی بێ مانامان دا و هەروەها بەجی بێ ئەزموونی لە خولەکە، جگە لەوەی بەشێک لە یاریزانەکانمان بە پێکانەوە لە یارییە نێودەوڵەتییەکان گەڕانەوە و کەمێکیش نادادپەروەری هەبوو”.

کوڕانی ناپلس دەتوانن لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە بردنەوەی خولی ئیتاڵی ساڕێژی برینی ئەم شکستەکەیان بکەن و ١٤ خاڵ لە پێش نزیکترین رکابەریانن.

Back to top button