پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بێنفیكا
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سیمۆنی ئینزاگی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ئینتەر میلان بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بێنفیكا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری بێنفیكا بكات ، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
یاری چوون لە یاریگای بێنفیكا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینتەر میلان كۆتایی هات.
گۆڵەكان لە لایەن هەریەك لە نیكۆلۆ بارێلا لە خولەكی 51 و رۆمێرۆ لوكاكۆ لە خولەكی 82 تۆمار كران.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: باستۆنی ، ئاچێربی ، دارمیان
هێڵی ناوەند: دەمفرێس ، میختاریان ، برۆزۆڤیچ ، بارێلا، دی ماركۆ
هێڵی هێرشبردن: لاوتارۆ ، دزیكۆ
وا بڕیارە لە قۆناخی پێشكۆتاییدا براوەی نێوان ئینتەر میلان و بێنفیكا بەرامبەر براوەی نێوان ناپۆلی و میلانیاری بكەن.