ئانچێلۆتی: شایستەی ئەم بردنەوەیە بووین
یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی چێڵسی و گەیشتنیان بۆ قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی دوایی یارییەکە گووتی
ئاستی کۆرتوا؟
کۆرتوا گەڕانەوەکانی زۆر گرنگ بوون و دواتر لە گێمی دووەمدا باشتر بەڕێوەمان برد، هەلی زیاترمان هەبوو و دوو گۆڵی نایابمان تۆمارکرد.
یارییەکی چۆن بوو بە گشتی؟
ئێمە دەمانزانی لەم جۆرە یارییەدا ئازار دەچێژین، ئەوان هەموو شتێکیان کرد، کێشەیان بۆ دروستکردین بە تایبەتی لە لای چەپ، یارییەکی نایاب بوو. پێموایە بەرگرییەکی زۆر بەهێزمان کرد و شایەنی ئەم سەرکەوتنە بووین.
میلیتاو یاریی داهاتوو بەشداری ناکات
هەندێک نیگەرانی هەبوو لە دەرکردنی کارتی سوور و دەکرا ئاڵۆزتر بووایە، بەڵام یارییەکی نایابی ئەنجامدا. لە قۆناغی پێش کۆتایی یاری ناکات بەڵام هیوادارین ئالابا بتوانێت بەشداری یارییەکە بکات
ئالابا بۆچی نیوەی دووەم یاریی نەکرد؟
ئالابا کێشەی لە بڕبڕەی پشتیدا هەبوو، هەر بۆیە لە کۆتایی گێمی یەکەم بڕیارمدا لە یاریگا دەریبێنم و رۆدیگێر لە شوێنی بەشداری یارییەکە بکات.
بێنزێما بۆچی تاوەکو کۆتایی بەردەوام نەبوو؟
کەریم دوای ئەوەی یاریزانەکانی بەرامبەر بەرکەوتنیان لەگەڵ هەبوو، هەندێک هەستی بە ئازار و بێزاری کرد، بۆیە باشتروابوو کە بەردەوام نەبێت.