ئیسپانیا
رۆدریگۆ: دوای گۆڵەکە بیرم کردەوە هاوشێوەی رۆناڵدۆ ئاهەنگ بگێڕم
یاریگا
رۆدریگۆ هێرشبەری لاوی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە شێوازی ئاهەنگێڕانەکەی گۆڵی یەکەمی بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.
هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی مێرنگی پاش ئەوەی توانی گۆڵی یەکەمی یانەکەی بەرامبەر یانەی چێڵسی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کرد، لەسەر شێوازی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا و لەمبارەوە گووتی
سەرەتا بیرم لەوە کردەوە کە لەسەر ئەژنۆکانم بخلیسکێنم، بەڵام هەوکردنم هەیە و دواتر بیرۆکەی ئاهەنگگێڕانەکەی وەکو یاریزانە نموونە باڵاکەم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ هات و بێ دوو دڵی ئەو کارەم کرد
رۆدریگۆ لەم یارییە توانی دوو گۆڵ بکات و سەرکردایەتی بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی کرد.