ریال مەدرید گەیشتە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە بردنەوەی لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ.
هەردوو یانە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای ستامفۆرد بریدج لە شاری لەندەن رووبەڕووی یەکتریبونەوە. نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
نیوەی دووەم لە خولەکی 58 رۆدریگۆی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی سوودی لە ئەسیستێکی ڤینیسیۆسی هاونیشتیمانی بینی و گۆڵییەکەمی شاهانەکانی کرد. دواتر لە خولەکی 80 رۆدریگۆ توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەشی بکات و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتاییهات.
ریال مەدرید بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە توانی یانەی چێڵسی بە ئەنجامی 4-0 تووشی دۆڕان بکات و بلیتی قۆناغیپێشکۆتایی بەدەست بێنێت.
شاهانەکان لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی براوەی نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و بایرن میونشنیئەڵمانی دەبێتەوە.