
بڕیارە سبەی چوارشەممە 19/4/2023 کاتژمێر 9:45 شەو، لە گەڕی بیست و چواری خولی نایابی عێڕاق، هەر دوو یانەی هەولێر و دهۆك لە کلاسیکۆی کوردستان لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
مێژووی یاری نێوان ئەم دوو یانە لە خولی نایابی عێڕاق بەمشوەیە:
هەردوو یانەی هەولێر و دهۆك لە مێژووی خۆیاندا لە (42) یاری فەرمیدا لە خولەکانی تۆپی پێی عێراقدا رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە
42 یاری فەرمی
15 بردنهوه بۆ ههولێر
14 بردنهوه بۆ دهۆك
13 یهكسان بوون
یانهی ههولێر 49 گۆڵی له یانهی دهۆك كردووه.
یانهی دهۆك 43 گۆڵی له یانهی ههولێر كردووه.
یانەی هەولێر لە دوایین یاریدا توانی سەرکەوتن بە سەر یانەی نەوتی ناوەڕاست تۆمار بکات لە قۆناغی شازدەی جامی عێڕاق و خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتیەکە، یانەی دهۆکیش لە نێو یاریگای خۆیدا بە یانەی تەڵەبەی شاری بەغداد دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.