ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح ریكۆردێكی پرێمەرلیگی بە ناوی خۆیەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و  یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ریكۆردێكی دیكەی پرێمەرلیگی كرد بە ناوی خۆیەوە.

شەوی رابردوو لیدز یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی ئینگلیزیدا.

گۆڵەكانی رێدز لەلایەن محەمەد سەڵاح دوو گۆڵ ، دیێگۆ جۆتا دوو گۆڵ ، كۆدی گاكپۆ و داروین نونێز تۆمار كران.

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە رێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەرەوە رایگەیاند محەمەد سەڵاح بوو بە یەكەم یاریزان زۆرترین گۆڵ بە قاچی چەپ بكات بە 107 گۆڵ و بەوەش ژمارەكەی پێشووی رۆبی فاولەری شكاند كە خاوەنی 105 گۆڵ بوو.

لە ریزبەندی سێیەم ڤان پێرسی دێت كە خاوەنی 94 گۆڵە و پاشان رایان گیگز كە خاوەنی 83 گۆڵە و لە ریزبەندی پێنجەمیش ریاز مەحرەز دێت بە 65 گۆڵ.

بەو بردنەوەیە لیڤەرپوول كۆی خالەكانی بۆ 47 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی هەشتەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی 27 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button