ئیتاڵیاگرنگترین

بەرپرسێکی رۆما بەهۆی گەندەڵی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

پیترۆ بێراردی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رۆما لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا و لەسەر داوای داواکاری گشتی، دەست بەسەر چەندین بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە یانە رکابەرەکاندا گیرا، ئەمەش وایکرد، دەستەی کارگێڕی یانەکەی پایتەخت بڕیاری دوورخستنەوەی بێراردی بدەن و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ”تەواوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بێراردی کۆتایی پێهێنا”، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک ئاشکرا بکات.

لە پێنجی ئەم مانگەدا، تیمێکی لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەر چەند بەڵگەنامەیەکدا گرت، بەڵگەنامەکان پەیوەندیدار بوون بە یانەکانی لازیۆ و سالێرنیتانا.

لێکۆڵینەوەکان پەیوەندی بە گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانانی هەرسێ یانەکە هەبوو، گومان لە دەستکاریکردنی نرخی گواستنەوەکان دەکرێت.

رۆما لە بەیاننامەکەدا رەتیکردەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتە هەبێت و بە هەموو شێوەیەک یارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

یوڤێنتوس بەهۆی دەستکاریکردنی کەیسی گواستنەوەی یاریزانان، 15 خاڵی لێ کەم کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button