ئهمریکا
دانی ئالڤێس هەموو شتێک ئاشکرا دەکات
یاریگا
دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دانی بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتێک نا.
رۆژنامەی ئێل پایسی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەرگریکارەکەی پێشووی سامبا لە بەردەم دادوەر دان بەوەدا ناوە کە بە ڕەزامەندی سێکسی لەگەڵ قوربانییەکەی دۆسیەی دەستدرێژی سێکسیدا کردووە.
دیارە دانی ئەلڤێس لە یەکەم لێدوانیدا درۆی لەسەر ئەم بابەتە کردبوو بۆ پاراستنی پەیوەندییەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆی.
بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا پێشتر لە دادگا ڕایگەیاندبوو ئەو ژنە گەنجە ناناسێت کە سکاڵای لێکردووە، دواتر قسەکانی گۆڕی و بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە یانەیەکی شەوانەدا ئەو ژنەی ناسیوە، بەڵام هیچ شتێک لە نێوانیاندا ڕووینەداوە. دوای سێ مانگ لە دەستبەسەرکردنی ئەمڕۆ دانی بەوەداناوە کە پەیوەندی لەگەڵ قوربانییەکەدا هەبووە.