ئینتەر میلان لوکاکو دەگەڕێنێتەوە بۆ چێڵسی
یاریگا –
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی هیچ نیازێکی نییە گرێبەستی لوکاکو نوێبکاتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کە ئینتەر میلان نایەوێت گرێبەستی لوکاکۆ لە خواستنەوە بکات بە هەمیشەیی و هێرشبەرە بەلجیکییەکە دەداتەوە بە چێڵسی.
گەڕانەوەی هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵانییەکە بە گوێرەی پلانەکان نەڕۆیشت، یاریزانەکە لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 18 یاری تەنیا 3 گۆڵی بۆ ئینتەر کردووە، کە 2 گۆڵیان بە لێدانی سزا بوون.
یانەکە لەم وەرزەی خولەکە لە 30 یاری تەنیا 48 گۆڵیان کردووە، لە کاتێکدا لە وەرزی رابردوو لە هەمان ڕێژەی یاری 67 گۆڵیان کردبوو.
خودی لوکاکوش لە وەرزی سەرەتای یاریکردنی بۆ ئینتەر لە وەرزی 2019-20 لە 51 یاری 34 گۆڵی کردبوو، وە لە وەرزی 2020-2021 لە 44 یاری 30 گۆڵی کردبوو.
دابەزینی رێژەی گۆڵەکانی هەردوولا ئاماژەن بۆ لاواز بوونی ئاستی لوکاکۆ و هێڵی هێرشبەری یانەکە بەشێوەیەکی گشتی.
بەپێی هەواڵەکەی لاگازێتا ئینتەر بڕیاری کۆتایی داوە و یاریزانەکە پێشکەش بە چێڵسی دەکاتەوە، بۆ شوێنی ئەویش چاویان بڕیوەتە رۆبێرتۆ فیرمینۆ و مارکوس تورام کە هەردووکیان لەم هاوینە دەبنە یاریزانی ئازاد.
ماتیۆ ڕێتێگی ئیتاڵیش یەکێکی ترە لە ئامانجەکانی ئینتەر کە تێچووی گرێبەستەکەی 18 ملیۆن یۆرۆر دەبێت، لۆیس ئۆپێندای هێرشبەری یانەی نیسیش بژاردەیەکی تری یانەکەیە، کە لەم وەرزەی خولی فەڕەنسی خاوەن 15 گۆڵە