ئۆسیمین ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد بێهیوا دەکات
یاریگا –
ڤیکتۆر ئۆسیمین، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە، کەچی خۆشەویستی خۆی بۆ ناپۆلی دووپاتکردەوە.
ئۆسیمینی تەمەن 24 ساڵان، رۆڵێکی گەورە لەم وەرزە نائاساییەی ناپۆلی دەگێڕێت، 21 گۆڵی لە 24 یاری سێریا ئەی کردووە، بووەتە هۆکارێکی سەرەکی شادبوونەوەی ناپۆلی بە نازناوی سێریای ئەی.
یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید، چێڵسی و ئارسیناڵ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانەکە دەکەن، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش نەکراوە.
سەرباری ئەم هەموو داواکارییە، ئۆسیمین دڵخۆشی خۆی لە ناپۆلی ناشارێتەوە و لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، هاتووە
لە بەدیهێنانی خەونەکە نزیکین، زۆر بە پەرۆشم بۆ بەدیهێنانی خەونی بردنەوەی سکودێتۆ. بەردەوام بڕوام وابووە، لەگەڵ تیمەکەم دەتوانین ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنین. خۆشەویستی ئەم شارە نائاساییە، زۆر بە پەرۆشم بۆ ئاهەنگگێڕان لە نێو یاریگا و بردنەوەی نازناوەکان.
ئۆسیمین جەختیکردەوە، لە یانەیەکی گەورە یاری دەکات، سەرەڕای دەربڕینی سەرسامی خۆی بە پرێمەرلیگ لە چەند لێدوانێکی پێشوویدا
من لە یانەیەکی گەورەم و کاروانی وەرزشیم بەردەوام گەشە دەکات، بەڕاستی من لە یەکێک لە گەورەترین یانەکان یاری دەکەم و ناکرێ داوای زیاتر بکەم.
ئۆسیمین لە پێکانەکەی چارەسەربووە و بەشداری لە یاری رابردووی میلان لە بەرامبەر هێلاس ڤێرۆنا کرد 0-0، رۆژی چوارشەممەش لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ، میوانداری میلان دەکات. دوای ئەوەی یاری چوون بە ئەنجامی 1-0 دۆڕان.