یانەیەکی سعودیە داوای جیرو دەکات
یاریگا –
یانەی هیلالی سعودیە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئۆلیڤیێ جیرو لەگەڵ میلان دەکات.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی هیلال بڕیاریداوە، هەموو هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی جیرو لە هاوینی داهاتوودا چڕبکرێنەوە.
لە قۆناخی یەکەمدا، لە رێگەی چەند کەناڵێکی پەیوەندییەوە، هەوڵی زانینی داواکارییەکانی جیرو دەدرێت، دواتر دەست بە گفتوگۆکانی فەرمی دەکرێت.
رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لەسەر گواستنەوەی جیرو هاوڕان و ئەم گرێبەستە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی وەرزشەوە نییە، چونکە حکومەتی سعودیە رووناکی سەوزی هەڵکردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ، بۆ سعودیە.
جیرو ئاستێکی بەرز لەگەڵ میلان پێشکەش دەکات و لەم وەرزەدا لە کۆی 37 یاری 12 گۆڵی کردووە و شەش گۆڵیشی دروستکردووە. لەگەڵ میلان گەیشتووەتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ و هەنگاوێک لە قۆناخی پێشکۆتایی دوورە.
گرێبەستی جیرو لە دوای ئەم وەرزە کۆتایی دێت، بەمەش دەکرێ جیرو بە گرێبەستێکی ئازاد بچێتە سعودیە.
هیلال لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولی رۆشنی سعودی دێت و سبەی شەو، یارییەکی گرنگی لە بەرامبەر نەسر هەیە.