ئه‌ڵمانیا

بەرپرسانی یانەی چێڵسی لەگەڵ ناگلیسمان کۆبونەتەوە

Yariga App

یاریگا

کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵدەدات لیستی ئەو ڕاهێنەرانە کۆتایی پێبهێنێت کە وەکو شوێنگروەی فرانک لامپارد راهێنەری کاتی دیاریکراون.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە هەردوو بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی لەندەنیەکە بە ناوەکانی پۆڵ وینستانلی و لۆڕێنس ستیوارت پێنجشەممەی ڕابردوو لەگەڵ جولیان ناگلسمان راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کۆبوونەتەوە، هەرچەندە راهێنەرە ئەڵمانیەکە تاکە بژاردە نییە بۆ بلوز.

کارگێری یانەی چێڵسی پێش ئەوەی لامپارد وەکو راهێنەری کاتی یانەکەیان دەست نیشان بکەن، لەگەڵ لویس ئێنریکی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

هەروەها ڕوبێن ئەمۆریمی راهێنەری یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنا و لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی و ماوریسیۆ پۆچیتینۆ راهێنەری پێشووی تۆتێنهام لە لیستەکەی یانەی چێڵسیدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button