ئارتێتا: یاریزانێک ناناسم لێدانێکی سزای گۆڵ نەکردبێت
یاریگا
میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دوای یەکسانبونەکەی بەرامبەر وێستهام لە گەڕی 31 پرێمەرلیگ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی گووتی
ئەنجامەکە زۆر نائومێدکەر بوو، شێوازی دەستپێکردنی یارییەکەمان دیسانەوە نایاب بوو و کۆنترۆڵی تەواومان بەسەر یارییەکەدا هەبوو، بەڵام نەگەیشتینە ئامانجەکەمان کە سێ خاڵی یارییەکە بوو. دەرگامان بۆ یاریزانانی بەرامبەر کردەوە، ئومێدێکی زۆرمان بە یاریزانی بەرامبەرمان بەخشی و هەموو شتێکمان لە دەستی ئەواندا بەجێهێشت. ئەو جۆش و خرۆشەی کە پێویستمان بوو بۆ گۆڵی سێیەم و چوارەم لە یاریزانەکانمدا نەمبینی
راهێنەرەکەی گەنەرز لەبارەی لەدەستدانی لێدانی سزا لەلایەن باکایۆ ساکۆ هێرشبەری یانەکەی گووتی
سروشتییە یاریزانێک کە زۆرجار لێدانی سزا جێبەجێ دەکات هەندێکیان لەدەست بدات. من کەسێک ناناسم کە بەم شێوەیە نەبێت و هەموو لێدانەکانی گۆڵ کردبێت
ئارتێتا نەیشاردەوە بەم دواییە فشارەکان لەسەر تیپەکەیان زیادی کردووە و نەیانتوانیوە کۆنترۆلی ئەم فشارانە بکەن
ڕاستە، فشارەکان لەسەر تیپەکەمان زیادی کردووە و بەداخەوە ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین بە پێچەوانەی مانگەکانی پێشوو
ئارسیناڵ بە یەکسانبونەکەی گەڕی 31ـی پرێمەرلیگ بەرامبەر وێستهام، کۆی خاڵەکانی لە پێشەنگی خولەکە گەیاندە 74 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانیشی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ 4 خاڵ بە یارییەکیش زیاتر کەمکردەوە.