یاریگا –
تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە جیاوازی خاڵەكانیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات.
شەوی رابردوو كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.
گۆڵەكانی مەدریش لە لایەن ناچۆ لە خولەكی 72 و ماركۆ ئەسینسیۆ لە خولەكی 76 تۆمار كران.
لە دوای یاریەكە لە لێدوانێكیدا بۆ ماركا كۆرتوا
گووتی: یارییەکی نایابمان ئەنجامدا، بە باشی کۆنترۆڵمان کردبوو ، هەلی زۆرمان بۆ رەخسا، دەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆماربکەین.
هەروەها ووتیشی: هیوادارم پارێزگاری لەو دەرفەتانە بكەین بۆ رۆژی سێشەممە، بەڵام لە كۆتاییدا دەبێت شایستەیی تەواو بدەین بە گۆڵپارێزی بەرامبەر.
سەبارەت بە دووركەوتنەوەیان لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا گۆڵپارێزەكەی مێرینگی گووتی: هەڵەی خۆمان بوو، بەڵام یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیامان لە پێشە و لە چامپیۆنزلیگیش یاری دەكەین، بەڵام یانەكانی دیكە شەممە بۆ شەممە یاریەك دەكەن.
ریال مەدرید لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دایە بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ و بە جیاوازی دە خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.