ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مێسی ژمارەیەكی رۆناڵدۆی یەكسان كردەوە

Yariga App

یاریگا

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لانسی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 31 و ڤیتینیا لە خولەكی 37 و لیۆنێل مێسی لە خولەكی 40 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی لانس لەلایەن فرانكۆڤسكی لە خولەكی 60 تۆمار كرا.

بەو بردنەوەیە پاریس كۆی خاڵەكانی بۆ 72 خاڵ بەرزكردەوە و لە پێشەنگی ریزبەندیەكە دێت و لانس بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

گۆڵەكەی مێسی گۆڵی ژمارە 495 ـی بوو لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپادا و ژمارەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یەكسان كردەوە وەك گۆڵكاری مێژووی خولە بەهێزەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی دۆن لە 495 گۆڵدا وەستاوە دوای ئەوەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئەوروپای جێهێشت و پەیوەندی بە نەسڕی سعودییەوە كرد.

كریستیانۆ گرێبەستێكی لەگەل نەسڕ بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو واژۆ كرد بە موچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا مێسی بەشداری لە 26 یاریدا كردووە توانیویەتی 15 گۆڵ بكات و 14 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button