یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی ریس جەیمسی بەرگریکاری چێڵسی دەدات بەڵام بە نرخێکی کەمتر لەوەی پێشتر پلانی بۆ دانابوو.
، بەرگریکارە ئینگلیزییەکە گرێبەستێکی تاوەکو ٢٠٢٨ لەگەڵ چێلسی واژۆکردووە و فرۆشتنی ئاسان نابێت، بەڵام مارکا دەڵێت مەدرید ئامادەیە ٥٠ ملیۆن پاوەندی پێشکەش بکات. ئەمەش کەمترە لەوەی پێشووتر داینابوو کە نزیکەی ٦٥-٧٠ ملیۆن بوو.
ریس لە سەرەتای ئەم وەرزەدا تووشی پێکانێکی درێژخایەن هات و کاریگەری لەسەر ئاستی هەبوو، جگە لەوەش بەپێی مارکا، مەدرید دەیەوێت سوود لەوە ببینێت، چێڵسی پێویستی بەوەیە چەند یاریزانێک بفرۆشێت چونکە زیاد لە ٦٠٠ ملیۆن پاوەندی لە یەک ساڵدا خەرجکرد و لە ئێستادا یانەکە لەژێر زیانێکی قورسدایە بە تایبەت کە ناگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.
لۆس بلانکۆس لەم وەرزەدا زیاتر لە جارێک کێشەی بەرگریکاری باڵەکانی هەبووە و گلەیی لەسەر دانی کارڤاخال هەیە کە توانای جەستەیی و خێرایی دابەزیووە.