ئەفریقا

یاریزانێک بەهۆی پۆلیس خۆی سووتاند

نزار عیساوی یاریزانی پیشەگەری تونسی بەهۆی تۆمەتێکی پۆلیسەوە ئاگری لە خۆی بەردا و گیانی لەدەستدا.

نزاری ٣٥ ساڵ، پێشتر هێرشبەری یانەی مونەتسیری وڵاتەکەی بوو کە لە خولی پلە یەکی تونسی یاری دەکرد،  بەر لەو کارەی، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت “تەنها لەبەر  لەگەڵ فرۆشیارێکی مۆز کە داوای ١٠ دینار(دیناری تونسی) دەکرد بۆ مۆز،  بانگهێشتی پۆلیس کرام و پێیان وتم تۆ تیرۆرستیت، من چیتر ووزەم پێ نەماوە و با پۆلیس بزانێت ئەمڕۆ خۆم سزای  خۆم جێبەجێ دەکەم”.

لە کاتی ناشتن و پرسەکەیشیدا، خۆپیشاندان و شەڕ و پشێوی لە نێوان هاندەران و هاوڕێیانی ناز و پۆلیس روویدا. خۆپیشاندەران هاوارییان دەکرد “بە رۆح و بە خوێن، خۆمان قوربانی تۆ دەکەین نزار”.

بابەتی زیاتر

Back to top button