ئه‌ڵمانیاگرنگترین

مانوێل نۆیەر گەڕایەوە مەشقەکان

Yariga App

مانوێل نۆیەر ئەستێرەی مێژوویی و کاپتنی یانەی بایەرن میونشن گەڕاوەتەوە مەشقەکانی نێو یاریگا.

دوای گۆڕینی راهێنەر، شكست ٣-٠ بەرامبەر مان سیتی و شەڕەکەی مانێ و سانێ، لە کۆتاییدا هەواڵێکی خۆش گەیشتە بایەرن و ئەمڕۆ تۆماس توخێلی راهێنەر وتی “خۆشحاڵم کە مانو دەبینم گەڕاوەتەوە راهێنانەکان و بە باشی بەرەو پێش دەچێت. دوێنێ بۆ یەکەمجار بە تۆپەوە مەشقی ئەنجامدا و لە ئۆفیسەکەی خۆمەوە گوێم لە دەنگی بوو”.

نۆیەر لە مانگی ١٢دا لە رووداوێکی خلیسکانی سەر بەفر  تووشی پێکانێکی سەخت هات و لەوکاتەوە دوورە لە یاریگاکان، وابڕیار بوو لەم وەرزەدا نەگەڕێتەوە بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە مانگی داهاتووەوە، بگەڕێتەوە پێکهاتەی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button