
پۆلیسی شاری ناپۆلی، یەکەیەکی پاسەوانیی تایبەت بۆ ئاوێریلیۆ دی لاورێنتیس دابین دەکات پاش هەڕەشەی هاندەرانی یانەکە بۆ سەر سەرۆکەکەیان.
ئاستە بەرزەکەی ناپۆلی لەم وەرزەدا، نەبووەتە هۆی ئەوەی کێشە و گرژی لە نێوان هاندەران و سەرۆکەکەیان دروست نەبێت. هاندەرانی ئەو یانەیە نیگەرانن لە بەرزی نرخی بلیت و یاساکانی ئەو یانەیە کە سنوورداری کردوون لە شێوازی خۆشی دەربڕین و ئاهەنگگێڕانیان لەنێو یاریگا. دوو دۆڕانەکەی بەرامبەر میلان بە ئەنجامی ٤-٠ لە ئیتاڵیا و پاشان ١-٠ لە ئەورووپا، هێندەی تر گرژییەکانی زیاد کردووە. تائەو ئاستەی بەگوێرەی ئاژانسی ئەنسا، ترس لەسەر گیانی دی لاورێنتیس هەیە”.
هەموو ئەمە لە کاتێکدایە، ناپۆلی تەنیا چەند هەفتەیەک دوورە لە بەرزکردنەوەی ناسناوی خولی ئیتاڵی کە دەبێتە یەکەم سکودێتۆ یان لە کۆتا سێ دەیەدا.