ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لانس

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كریستۆڤ گالتیێ راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لانس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لانس بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی فەڕەنسیدا.

پاریس بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ لە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی فەڕەنسیدایە و لانس لە پلەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ.

بۆ ئەو یاریە پاریس لە تواناكانی هەریەك لە ماركۆ ڤێراتی، نۆردی موكیلی و ریناتۆ سانچێز بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

هێڵی بەرگری: حەكیمی ، دانێلۆ ، رامۆس ، ماركینیۆس ، نۆنۆ میندیس

هێڵی ناوەند: ڤیتینیا ، رویز ، سۆلێر

هێڵی هێرشبردن: مێسی ، ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button