ئه‌ڵمانیاگرنگترین

توخێل: تۆڵە لە مانچێستەر سیتی دەکەینەوە و کێشەی مانێ و سانێ چارەسەرکرا

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری بایرن میونشن چاوی لە تۆڵەکردنەوەی لە مانچێستەر سیتی.

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن روونیکردەوە، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، تۆڵە لە مانچێستەر سیتی دەکەنەوە. یارییەکە بڕیارە کاتژمێری 22:00ی چوارشەممەی داهاتوو لە ئالیانز ئارێنا بکرێت.

توخێل لە پرێس کۆنفرانسێکدا روونیکردەوە

هیچ شتێک لە تۆپی پێدا مەحاڵ نییە، دەتوانم هەست بەوە بکەم، دەمرین بۆ ئەوەی تۆڵە بکەینەوە، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو دەتوانیت بگەیتە لووتکە. گرنگ ئەوەیە سەرنج لەدەست نەدەین، پێویستیمان بە کەشێکی باشە، جیا لەمەش هەندێک بەختمان پێویستە.

کۆتایی کێشەی سانێ و مانێ

لە لایەکی دیکەوە، توخێل دووپاتیکردەوە، سادیۆ مانێ بە لێکەوتەکانی شەڕی لەگەڵ لیرۆی سانێ رازیبووە و ئێستا چیرۆکەکە داخراوە.

سانێ و مانێ لە دوا خولەکەکانی یاری رابردووی میونشن لە بەرامبەر مانچێسەر سیتی، بەشەڕهاتن و مانێ هێرشیکردە سەر سانێ، هەربۆیە بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر هۆفێنهایم، مانێ لە پێکهاتەکە دووخرایەوە، توخێل لەسەر بابەتەکە روونیکردەوە

من یەکێکم لەوانەی بەرگری لە سادیۆ دەکەن، دەمێکە دەیناسم و دەزانم ئاستی پیشەگەری زۆر بەرزە. مانێ بریتییە لە تۆپی پێ. متمانەی تەواوم پێییە، سەرەڕای هەڵەکەی. هەموو کەسێک هەڵە دەکات.

مانێ لە شێوازی قسەکردنی مانێ لە دوای دۆڕانەکە رازی نەبوو، بۆیە بووە دەمەقاڵیان و مانێ زیانی بە سانێ گەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button