فه‌ره‌نساگرنگترین

لەسەر جیاکاری ئایینی و نەژادی لێکۆڵینەوە لەگەڵ گاڵتیێ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

کریستۆف گالتیێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان رەتیکردەوە، لێدوانی رەگەز پەرستی دابێت.

تۆڕی هەواڵی کەناڵ+ روونیکردووەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە لە ئیمەیڵەکانی جولیان فۆرنیێ، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەی نیس، دەرکەوتووە، گاڵتیێ کە لە وەرزی 2021-2022 راهێنەری نیس بوو، وشەی رەگەزپەرشتی تایبەتمەند بە جیاکاری ئاینیی و نەژادی لە کاتی مەشقەکانی یانەکە بەکارهێناوە.

زاڤیێ بونۆم، داواکاری گشتی نیس لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە دۆسییەکە دەستپێکردووە، دوای زیادبوونی سکاڵاکانی دژی راهێنەری ئێستای پاریس سانجێرمان.

پۆلیسی نیس لەسەر داوای داواکاری گشتی، هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکی یانەی نیس، بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، تاوەکو لێکۆڵینەوەکە فراوانتر بکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی RMC، گاڵتیێ باسی لە زۆری یاریزانانی رەشپێست و موسڵمان لە یانەی نیس کردووە.

لە دوای زیادبوونی هەواڵەکان لەسەر ئەم بابەتە، گاڵتیێ وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە

بڕیارمداوە رێکاری یاسایی لە دژی ئەوانە بەکاربهێنم کە ناوی منیان زڕاندووە، تەنیا بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەش ناوەستم. هاوشێوەی ئێوە، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان منیان شۆک کرد، چونکە زۆر نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکدا پاڵپشتی بۆ گاڵتیێ دەربڕی

پاریس سانجێرمان پاڵپشتی لە کریستۆف گاڵتیێ دەکات و هیوادارین دادگا فۆکەس بخاتە سەر دەنگۆ مەترسیدارەکانی سەر راهێنەرەکەمان.

رۆژنامەی لۆ پاریسیان دووپاتیکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان پاسەوانی تایبەتی بۆ گاڵتیێ داناوە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەی تەلەفونەکەی لە سۆشیاڵ میدیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button