ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە نیازە لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا ئانسو فاتی واژۆ بکات.

فاتی بەهۆی پێکانە درێژخایەنەکانی ئاستی بەرەو دابەزین چووە، لەم وەرزەیش دەرفەتی یاریکردنی زۆری پێنادرێت، ئەمەیش وایکردووە دەنگۆی رۆیشتنی یاریزانەکە لە بارسا لە ئارادابێت.

بەڵام سەرەڕای دەنگۆکان خودی یاریزانەکە ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی ناکات، دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوامبێت.

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەیش بەردەوام پاڵپشتی یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکەی دەکات تا بە ئارامی کاربکات لەپێناو گەڕانەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی.

بەڵام بەمدواییانە دەنگۆکان زیادیانکردووە و سەرچاوە هەواڵییەکانی نزیک لە یانەک کەتەلۆنییەکە باس لەوە دەکەن، کە بارسا گڵۆپی سەوزی بۆ خۆرخێ مێندێزی بەڕێوبەری کارەکانی هەڵکردووە تا یانەیەکی نوێ بۆ فاتی بدۆزێتەوە.

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی تۆتنهام خۆی ئامادەکردووە تا لەم هاوینە بە ئۆفەرێکی خێرا فاتی بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەپێی هەمان سەرچاوە تۆتنهام بە نیازە 62 ملیۆن پاوەند لە کڕینی ئەو یاریزانە خەرج بکات، کە دەبێت بە ریکۆردێکی گەورەی پارە خەرجکردن لە مێژووی یانەکە.

یانە لەندەنییەکە بەوەش ناوەستێت، بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی هەوڵدەدات ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی، هاری کەین بە مانەوە رازی بکات و گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button