یاریگا
لێساندرۆ مارتینێز، بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی پێکان ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی ناکاتەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، بەرگریکاری یانەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی لەقاچی تووشی بووە، ئەم وەرزە بۆ ئەو کۆتایی هات و ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە تیمی پزیشکی یانەکەیان کار لەسەر چاکبوونەوەی مارتینێز دەکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو تەواو چاک بێتەوەو بگەڕێتەوە یاریگاکان.
لێساندرۆ لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ، بەرامبەر یانەی سێڤییای ئیسپانیا بەبێ هیچ بەرکەوتنێک لەگەڵ یاریزانیبەرامبەر، لەناکاو تووشی شکانی قاچی بوو.