ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی پاشەکشێ لە کێبڕکێی گواستنەوەی بێلینگهام دەکەن

Yariga App

یاریگا

جود بێلینگهام یاریزانی ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بازارەکەی گەرم کردووە و چەندین یانەی گەورەی جیهان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوول ئینگلیزی، ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد، بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ پاشەکشەی یانەکەی لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە لاوەکە راگەیاند.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە بەهۆی بەرزی نرخی بێلینگهام، پێیوایە یانەکەی ئەستەمە بتوانێت ئەو یاریزانە لاوە بگوازێتەوە و لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت باشترە بەم نرخەی بۆ جود دیاریکراوە، دوو یاریزانی دیکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتیش لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆی کاتێک لەسەر بابەتی گواستنەوەی بێلینگهام پرسیاری لێکرا، خۆی لە وەڵامدانەوە دزییەوە، بۆیە دەگوترێت ئەو یانەیەش ئامادەنیە یاریزانە لاوەکە بگوازێتەوە.

جود بێلینگهام گرێبەستی لەگەڵ یانەی بورووسیا دۆرتمۆند ماوە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی یانەکەی جێبێڵێت و یانەکەشی بەرامبەر دەستبەرداربوونی داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button