ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فێدرێر: مێسی ئیلهامبەخشە بۆ نەوەكانی داهاتوو

Yariga App

یاریگا –

رۆجەر فێدرێر، ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی ستایشی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ كرد و پیرۆزبایی لێكرد دوای ئەوەی پێشەنگی گۆڤاری تایم بوو وەك كاریگەرترینی ساڵی 2023.

فێدرێر سەرسامی خۆی بە ئاستی ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە نیشاندا لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا و بە تایبەت دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی ساڵی 2022.

لێدوانەكانی فێدرێر بۆ گۆڤاری TIME: ژمارەكانی لیۆنێل مێسی لە تۆمارکردنی گۆڵ و بردنەوەكانی باوەڕپێنەکراوە، ئەوەی مێسی جیادەکاتەوە، گەورەیی بەردەوامی مێسییە بەدرێژایی چەندین ساڵ، ئەمە زۆر قورسە بەدەست بهێنرێت و دواتر پارێزگاری لێبکرێت، وەک جادوگەرێك یاریزان دەبرێت و پاسەكانی وەك کارێکی هونەری وان ، پێشبینییەکانی و جوڵەكانی لە دەرەوەی تێگەیشتندایە.

ئەفسانەكەی تێنس بەردەوام بوو گووتی: ژیانی پیشەیی من گەیشتە کۆتایی، ئێستا هەست بەو بارگرانییە دەکەم کە ئێمەی وەرزشوانان هەڵیدەگرین، بەڵام لە ژیانی رۆژانەمان و بەرامبەر بە هاندەران و هەست بەوە ناکەین، لە بارودۆخێكی یاریزانێکی وەک مێسی، بەدڵنیاییەوە بارگرانی و قورسیەكان لەسەر ئەو لە هەمووان زیاترە، چونکە نوێنەرایەتی یانەیەکی بەناوبانگی جیهانی و وڵاتێک دەکات کە زۆر خولیای تۆپی پێیە.

فێدرێر بەردەوام بوو گووتی: كاتێك منداڵ بووم ماڕادۆنا و باتێستوتا یاریزانە ئەرجەنتینیە دڵخوازەكانی من بوون، بەخت یاوەرم بوو كە ئەوانم ناسی، ئەوان ئیلهامبەخش بوون بۆم، ئێستا مێسی ئیلهامبەخشە بۆ نەوەكانی داهاتوو.

فێدرێر

لە كۆتایشدا گووتی: تەنیا دەتوانم هیوابخوازم كە داهێنان و هونەرە ناوەزاكەی مێسی بۆ ماوەیەكی زیاتر ببینین، وەك هاندەرێك كاتێك مێسی لە یاریگادایە زۆر چاو مەتروكێنە چونكە رەنگە شتێكی سەرسوڕهێنەر لەدەست بدەیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button