ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی مانچێستەر سیتی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئیلكای گۆندۆگان ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی كۆبووەتەوە.

گرێبەستەكەی گۆندۆگان لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆ ئەلیمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی گۆندۆگان لە ئۆفیسەكانی بارسێلۆنا كۆ بووەتەوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە كۆبوونەوەكەی نێوانیان بۆ ماوەی كاتژمێرێك بەردەوام بووە، تێیدا باسیان لە سەرجەم وردەكاریەكان كردووە.

لەم وەرزەدا گوندۆگان بەشداری لە 26 یاری پرێمەرلیگ كردووە و توانیویەتی 4 گۆڵ بكات و 3 گۆڵیش درووست بكات.

ئیلكای گوندۆگان

بابەتی زیاتر

Back to top button