ئاسیاگرنگترین

فەرمی: راهێنەری یانەی نەسر دوور خرایەوە

Yariga App

یاریگا –

رودی گارسیا، راهێنەری فەرەنسی یانەی نەسری سعوودیە بەشێوەیەکی فەرمی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی نەسری سعوودی بڵاویکردەوە، دوای یەکسانبونەکەی بەرامبەر فەیحا لە گەڕی 23 خولی وڵاتەکەیان، دەستەی کارگێری یانەکەیان بڕیاریاندا راهێنەری یانەکەیان کە هاوینی ساڵی 2022 لە شوێنی میگێل ئانخێل رۆسۆ دەست نیشانکرا بوو، لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

سەرچاوەکانی نێوخۆی سعوودیە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دوور خستنەوەی گارسیا، کێشەکانی لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکە و خودی کریستیانۆ رۆناڵدۆ باس دەکەن.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو کارگێری یانەی نەسری سعوودی، راهێنەرێکی نوێ لە شوێنی رودی گارسیا دەست نیشان بکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button