ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سێ یانە هەوڵی گواستنەوەی فاتی دەدەن

Yariga App

یاریگا –

ئانسو فاتی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بە ساڵێکی سەخت تێپەڕ دەکات چوونکە بەهۆی پێکان لە بەشێکی زۆری یارییەکانی وەرزی 2021/22 دابڕا.

لە هاوینی ڕابردوو خوا لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا بە یاریزانی دەست لێنەدراو ناوی دەبرد، بەڵام ئەو قسانەی ئەوکات دەکران لەگەڵ دۆخی ئێستای یاریزانەکە زۆر جیاوازن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە فاتی نایەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت و حەز ناکات گوێبیستی هیچ باس و خواسێک بێت لەبارەی رۆیشتنی لە یانە کەتەلۆنییەکە.

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ئەو یاریزانە، پێی گوتووە ئارام بگرێت چوونکە پێویستی بە کاتە تا جارێکی تر ئاستی بگاتەوە لووتکە.

سەرەڕای ئەوە مۆندۆ پشتڕاستی دەکاتەوە کە بارسا گڵۆپی سەوزی بۆ خۆرخێ مێندێزی بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە هەڵکردووە تا لەم هاوینە یانەیەکی نوێی بۆ بدۆزێتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە هەریەکە لە یانەکانی تۆتنهام، مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن چاویان لەو یاریزانەیە و ئارەزوو دەکەن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

لەلای خۆیەوە یاریزانە 20 ساڵانییەکەی بارسا هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکەی تیپەکەی بەبێ گوێدانە ئەوەی لە هاویندا چی روودادەت، خوازیارە چاڤی دەرفەتی ئەوەی پێ بدات تا 90 خولەکی تەواو بەشداری یارییەکان بکات،

تیپەکەی چاڤی نزیکە لە بە پاڵەوانبوونی لالایگا و تەنیا 10 یاری ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولەکە، ئەم 10 یارییەش دەکرێت داهاتووی فاتی لەگەڵ یانەکە یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button