ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆمپانی بژاردەی یەکەمی تۆتنهامە

Yariga App

یاریگا –

کاپتنەکەی پێشووی مانچێستەر سیتی کاندیدی یەکەمە بۆ راهێنەرایەتی کردنی تۆتنهام.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، کە ڤینسێنت کۆمپانی بەلجیکی و راهێنەری یانەی بێرنلی، کاندیدی یەکەمی تۆتنهامە بۆ شوێنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و بوون بە راهێنەری نوێی یانەکە.

کۆمپانی سەرۆکی یانەی تۆتنهام دانیال لیڤی سەرسامکردووە بەهۆی ئەوەی توانی لە یەکەم وەرز وەک راهێنەری بێرنلی یانەکە سەربخات بۆ خولی یانە نایابەکانی ئینگڵتەڕا.

بە پێی هەواڵەکەی سەن ناوی کۆمپانی لە لیستی ئەو ناوانەیە، کە تۆتنهام دەیەوێت یەکیان بکات بە راهێنەری نوێی یانەکە و زۆرترین خواستی سەرۆکی یانەکەش لەسەر راهێنەرە بەلجیکییەکەیە.

لیڤی پێیوایە ئەم راهێنەرە دەتوانێت سەردەمێکی نوێ بهێنێە کایە بۆ یانەکەی و رزگاریان بکات لەو دۆخە ناهەموارەی تێیکەوتوون.

تۆتنهام تەماشای ئەزموونی نێوان ئارتیتا و ئارسیناڵی کردووە کە پاش سێ ساڵ ئێستا یانەکە پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

بۆیە یانەکە پلانی وایە سود لە ئەزمونی گەنەرز و راهێنەرەکەی وەربگرێت، راهێنەرێک دیاری بکات کە خاوەن پلانێکی درێژخایەن بێت لەگەڵیاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button