پیۆڵی: چانسی گەیشتنمان بە قۆناغی داهاتوو ٥٠ بە ٥٠ یە

ستیفان پیۆڵی راهێنەری میلان رەتیدەکاتەوە بەهۆی گۆڵەکەیان چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو لە ناپۆلی زیاتر بێت.
میلان توانی یاری چوونی چارەگی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ناپۆلی بباتەوە. پیۆڵی راهێنەر دوای یارییەکە وتی ”
زۆر دڵخۆشم لەگەڵ هاندەرانمان چێم لەم سەرکەوتنە دەبینین، مێژووی میلان پڕە لە سەرکەوتنی چامپیۆنزلیگ بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا گەیشتن بە ئێرە خەون بوو، بەر لە یارییەکە پێم وابوو چانسی بردنەوەمان ٥٠ بە ٥٠ یە، دوای یارییەکەش هەمان بۆچوونم هەیە. لە سەرەتا خولەکەکان کەمێک چانس یاوەرمان بوو بەڵام دواتر بە درێژایی یارییەکە باڵانسی خۆمان لەدەست نەدا و بە ووردی و جەنگاوەرانە یاریمان کرد”.
ناپۆلی بەر لەم یارییە پاڵێوراو بوو بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڵام میلان ئەگەر هاوکێشەکەی پێچەوانەش نەکردبێتەوە، توانیوییەتی یەکسانی بکاتەوە.
یاری گەڕانەوە هەفتەی داهاتوو رۆژی ١٨-٤ بەڕێوەدەچێت.